٢٦ی كانوونی یه‌كه‌می ١٨٣٨؛ ١٨٥ ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی مه‌رگی میر محه‌ممه‌د پاشای ڕواندز دا
د. موحەممەد گەڵاڵەیی به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی عوسمانی كه له كتێبی (كورد و به‌رخودانه‌كانی 1817-1867) بڵاوكراوه‌ته‌وه، كتێبه‌كه له‌لایه‌ن نووسه‌ری به‌ناو و ده‌نگی باكووری كوردستان(سینان هاكان) به زمانی توركی نووسراوه، له‌لایه‌ن كاك به‌كر شوانی بۆ زمانی كوردی وه‌رگێڕدراوه، ساڵی 2012 له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای كوردی بڵاوكراوه‌ته‌وه. چیرۆكه‌كه ئه‌مه‌یه: دوای ڕۆیشتنی میر محه‌ممه‌د پاشای ڕواندز بۆ ئیستانبوڵ، له ئه‌یلولی 1836 دا، و گه‌یشتنی به ئیستانبوڵ له‌لایه‌ن سوڵتان مه‌حموودی دووه‌می عوسمانی لێبوردنی بۆ ده‌رده‌كرێت و پله‌ی سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ پله‌ی فه‌ریق به‌رزده‌كرێته‌وه، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌ریتانی كه سه‌فاره‌تی به‌ریتانی له ئیستانبوڵ، چاودێری وردی میر محه‌ممه‌د پاشای ڕواندزیان كردووه، وا بڕیار بووه له نیسانی 1837 به‌ره‌و ڕواندز بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی میری ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كه له خزمه‌تی دابووه به‌ناوی(حاجی وه‌لی ئاغا) له ڕۆژی 12ی حوزه‌یرانی 1837 ده‌گه‌نه شاری ئه‌ماسیا(ئه‌و كات شاری ئه‌ماسیا سه‌نجه‌قێك(پارێزگایه‌ك) بووه