به‌ره‌و لێژبوونه‌وه‌ی ئاستی زانستی
حه‌قیقه‌تێك له په‌راوێزی بارودۆخی كوردستان دا
محه‌ممه‌د گه‌ڵاڵه‌یی*
له خوێندنی ساڵی 2002-2003 به‌نده له پۆلی
شه‌شه‌می ئاماده‌یی به‌شی وێژه‌یی ئه‌وكات بووم، به خولی یه‌كه‌م ده‌رچووم، به‌ڵام
ساڵانی پێشووتر له ناوشاری سۆران و به ناحیه‌ی دیانا، ته‌نها سێ دواناوه‌ندی
كوڕان و كچان هه‌بوون، كه پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌ییان به هه‌ردوو به‌شی زانستی و
وێژه‌ییان هه‌بووبێت، هه‌رچه‌نده مامۆستا به‌تواناكانی ئه‌وكات هه‌موویان خه‌ڵكی
دڵسۆزی كوردستان و نیشته‌جێی شاری هه‌ولێر بوون، ئه‌وان قوتابخانه‌ی ژیان و كرداری
جوان بوون بۆ ئێمه‌نان، به مووچه‌یه‌كی كه‌م و دوور له خێزانه‌كانیان، به‌ڵام
ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان بینی له په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی به‌زانستخواز و ڕه‌وشتدار
له زانست و به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌م كاروانه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی
ئه‌وان بوو به سه‌رچاوه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی شوێنیه‌كانی خۆیان به خوێندكاره‌كانیان و رۆیشتنه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ نزیك ماڵی دایك و
باوكیان له ده‌ره‌وه و ناوه‌ندی شاری هه‌ولێری هۆلاكۆ به‌زێن، له‌هه‌مانكاتدا
نابێت له مێژوو له بیریان بكه‌ین، كه ئێستا له‌لای به‌نده ده‌ركه‌وتووه، بوون
به سه‌رچاوه‌ی ناڕاسته‌خو بۆ دروستكردنی كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو بۆ زانكۆی سۆران، كه
ئه‌وان بناغه‌دانه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی زانستی زۆرێك له‌و مامۆستا خۆشه‌ویستانه‌ن كه
ئێستا به‌سه‌ركه‌وتوویی له زانكۆی سۆران و په‌یمانگا زانستییه‌كان وانه ده‌ڵێنه‌وه
و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
حه‌قیقه‌ته‌كه ئه‌مه‌یه:
ئه‌وكات مامۆستاكان له ده‌ره‌وه‌ی سۆران ده‌هاتن،
مووچه‌یه‌كی زۆر كه‌مبوو، هه‌تا دوای 1998 به‌شی ناوخۆیی كوڕان و كچانی مامۆستا نه‌بوو،
خانوویان به‌كرێ ده‌گرت، هه‌تا 1997 ناوه ناوه به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان پێده‌درا
له‌لایه‌ن ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌های دیناری ئه‌وكات له ئاستی
دراوی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هه‌شت به‌رابه‌ر كه‌متر بوو به‌تایبه‌تی له‌ساڵانی سه‌ره‌تایی
گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌ر عێراق و كوردستان، شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ تا 1998 هه‌ر له
ئارادابوو، ڕێگاكه‌ی نێوان هه‌ولێر و سۆران له ئێستادا خراپتربوو، پاشماوه‌كانی
شه‌ڕ و لێكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونییه‌كانی زۆر كاریگه‌ربوون له‌سه‌ر تاكه‌كانی
ناوچه‌ی سۆران، گرانی و قاتووقوڕی هه‌بوو، زۆر دره‌نگ ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵی باوك
و دایكیان، به‌قه‌د بارودۆخی ئه‌وكات ژماره‌ی خوێندكاره‌كان زۆر بوو، زۆرجار لێكه‌وته‌كانی
مانه‌وه‌ی خوێندكار له پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی به هۆی ویستی به‌ده‌ستهێانی نمره‌ی
به‌رز بۆ كۆلێژی به‌رز رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بوو، ئینجا ئاستی خوێنده‌واری و
زانستی به‌رزتر بوو.
هه‌ر بۆ نموونه له ئاماده‌یی شه‌هید دكتۆر
عبدالرحمن ی كوڕان له‌ناوه‌ندی قه‌زای سۆران، كه دواتر بوو به تاكه ئاماده‌یی
له‌ناوچه‌ی سۆران له‌دوای ساڵی 2001دا، حه‌وت ژووری پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی هه‌بوو،
5 ژووری ته‌واو له به‌شی زانستی ده‌یانخوێند، واته به‌شی وێژه‌یی ته‌نها 2 ژوور
بووین، ئه‌وكات ده‌ستی كاری بازاریش له ئارادانه‌بوو، تاكه كۆمپانیای كه‌رتی
تایبه‌ت كه ده‌ستی كاری بوێت له ناوچه‌كه‌دا نه‌بوو، ته‌نها كه‌رتی حكومی دامه‌زراندنی
هه‌بوو، ئینجا رێژه‌ییه‌كی زۆر ڕوویان له به‌شی زانستی ده‌كرد، رێژه‌یه‌كی باشی
سه‌ركه‌وتنی هه‌بوو، هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێكرد، ده‌رچووه‌كانی بوونه سه‌رچاوه‌ی
دوو وه‌زاره‌تی زۆر گرینگ له ناوچه‌كه‌دا، به‌م هه‌موو توانسته سادانه‌ی ماددی و
مه‌عنه‌وی ئینجا به‌رهه‌مه‌كانی چنرانه‌وه.
به‌ڵام
ئێستا سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه‌ی له دوای ساڵی 2014 تا ئه‌مرۆ له كوردستان
هاتۆته‌وه ئاراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ ساڵ و حه‌وت مانگه‌ی پێشوو هه‌ژمار نه‌كه‌ین،
رێژه‌ییه‌كی زۆری زانستخوازه‌كان ڕوویان له به‌شی وێژه‌یی كردووه، چونكه ئه‌وانه‌ی
ئێستا له پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌خوێنن، له خوێندنی ساڵی 2012-2013 له پۆلی
نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی بۆ پۆلی ده‌یه‌می ئاماده‌یی ده‌رچوونه، ئێستا له دوانزه‌ییه‌می
ئاماده‌یی ده‌خوێنن، قۆناغی بنه‌ڕه‌تی بناغه‌ی زانستیه بۆ هه‌ر كه‌سێك، به‌به‌راورد
به‌سه‌رده‌می ئێمه كه پۆلی سیێه‌می ناوه‌ندی(نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی ئێستا) هه‌بوو،
تاقیكردنه‌وه‌ی بكالۆریای هه‌بوو، زۆرجار فلته‌رێكی سه‌خت بۆ زۆرێك له
خوێندكاران، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئاستێكی خراپ له خوێندنه‌وه و نووسینی خوێندكاران به‌دی
ده‌كرێت، خوێندنه‌وه و خۆ رۆشنبیركردنیان له ئاستی پرۆگرامه‌كانی خۆیاندا هه‌ر
نییه، چ له خوێندنه‌وه‌ی كتێبیی تر له ده‌ره‌وه‌ی پرۆگرامه‌كان، به‌تایبه‌تی
دوورن له خوێندنه‌وه‌ی كتێبه مێژوویی و زانستی و هزرییه‌كان، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی مه‌عریفی هه‌ر تاكێكن، بۆیه ئێستا رێژه‌ی خوێندكاری به‌شی وێژه‌یی له
به‌شی زانستی له ئاماده‌ییه‌كان زیاتره، ئه‌مه ته‌نها له‌به‌ر یه‌ك هۆكار كه
به‌شی وێژه‌یی ئاسانه و ته‌واوكردنی به‌شی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان له زانكۆكان
ئاسانتره..! كه به‌داخه‌وه ئه‌مه تێڕوانینێكی هه‌ڵه‌ی خوێندكارانه. كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه: كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بێ كار ده‌مێننه‌وه، زۆرێك له‌و خوێندكارانه
له زانكۆكان ئاستێكی نزمی زانستیان هه‌یه، ئه‌زموونی كاری تریان نییه، زمانێكی
زیاد و زیندوو نازانن، پیشه‌كار نین و پیشه‌ی تر فێر نه‌بوونه، بۆیه ئێستا
نازانن به‌ڵام له داهاتوودا وه‌ك ده‌رچووه‌كانی ئه‌مرۆ باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، بۆیه
له بازاڕی ده‌ستی كار دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
له‌وڵاتێكی
وه‌ك لوبنان، به‌ڕووبه‌ر بچووك، به‌ڵام ساڵانه هه‌زاران ده‌ستی كار ده‌نێرێته ده‌ره‌وه،
له‌وانه 30000 سی هه‌زار لوبنانی له وڵاتێكی وه‌ك قه‌ته‌ڕ كار ده‌كه‌ن، ڕاسته
له وڵاتی لوبنان به‌شی وێژه‌یی هه‌یه، به‌ڵام نوخبه‌یه‌ك و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌متر
له زانستیه‌كان له‌و به‌شانه ده‌خوێنن، گرینگی زیاتر به به‌شه زانستیه‌كان ده‌درێت.بۆیه
ئه‌وان له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانستیدان، ئێمه له به‌ره‌ولێژبوونه‌وه‌ی
ئاستی زانستی..له بیری هه‌ر یه‌كێكمان نه‌چێت بڕیاری تاك و خێزان و ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی
گرنگه بۆ به‌هێزبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانستی و گرنگی دان به به‌شه
زانستییه‌كان كه ده‌بن به سه‌رچاوه‌ی ئابوورییه‌كی به‌هێز له‌هێنانه‌كایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
به‌هێز له خۆبژێوی و دروستبوونی پیشه‌سازی جۆرا و جۆری نیشتمانی، دروستبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كی
به‌هێز له‌ناوچه‌كه‌دا.
*مامۆستا له‌به‌شی مێژووی فاكه‌ڵتیی
ئاداب-زانكۆی سۆران.
Comments
Post a Comment