90 ساڵ به‌ر له ئه‌مرۆ؛ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی به‌ریتانی باس له بۆمبارانكردنی جافه‌كان ده‌كات
محه‌ممه‌د گه‌ڵاڵه‌یی*
له‌دوای داگیركردنی كوردستانی باشوور له‌لایه‌ن به‌ریتانیای
مه‌زن له 1918، دواتر دامه‌زراندنی حوكمدارییه‌تی كوردستان به‌ڕێبه‌راییه‌تی شێخ مه‌حموودی
حه‌فید بۆ جاری یه‌كه‌م له (1918-1919)، بۆ جاری دووه‌م له(1922-1923)، هه‌ڵگیرسان
و به‌رده‌وامی جووڵانه‌وه و شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید له‌ماوه‌ی
(1923-1930)، قۆناغی به‌رده‌وامی نا سه‌قامگیری كۆمه‌ڵی كورده‌وارییه، هه‌ڵبه‌ته
ناتوانین لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی و دوورتر بڕوانین له لێكه‌وته‌كانی
شه‌ڕی ئیمپراتۆره‌كانی خۆرهه‌ڵات له‌سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م بۆ نۆزده‌هه‌م دا، به‌تایبه‌تی
ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی وسه‌فه‌وی و دواتر ده‌وڵه‌تی قاجاری له ئێران، ململانێ و
پێكدادانه سه‌ربازییه‌كانیان له‌سه‌ر خاكی كوردستان بوو، ده‌رئه‌نجام دابه‌شبوونی
هۆزه‌كانی كوردستانی گه‌وره بووه، له‌وانه: دوو كه‌رتبوونی هۆزی جاف له دوای
ڕێكه‌وتننامه‌ی زه‌هاوی نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وی له 1639دا، بۆ دووبه‌شی سه‌ره‌كی
عوسمانی و سه‌فه‌وی، به‌شێكی كۆمه‌ڵی كورده‌واری و هۆزه‌كانی كوردستان، هه‌وار و
شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوینه و زستانه‌یان له‌سه‌ر سنووره‌كان هه‌بوو، به‌مانا
گشتیه‌كه‌ی كۆچه‌ری بوون، له‌شوێنێكی دیاریكراو نیشته‌جێ نه‌بوون، سنووره‌كان به‌رزترین
جێگه بوون بۆ به‌خێوكردن مه‌ڕو و ماڵات، كه ئه‌وكات سامانی ئاژه‌ڵی و داهاته‌كه‌ی،
تاكه سه‌رچاوه‌ی خه‌زێنه‌ی ئه‌م هۆزانه‌ی كوردستان بوون، زۆربه‌ی كات له ناوه‌ندی
وه‌رزی به‌هاران بۆ كۆتاییه‌كه‌ی ده‌ست به كۆچی قۆناغ به قۆناغ بۆ كوێستانه‌كانیان
ده‌كرد، زۆرجار سنووره ده‌ستكرده‌كانیان ده‌بڕی، كێشه‌ی گه‌وره‌ی له نێوان
وڵاتانی داگیركاری كوردستان هێناوه‌ته كایه‌وه، ئه‌مه له‌به‌ر په‌ڕینه‌وه‌ی
ناقانوونی و پیرۆزی سنووره‌كانی عوسمانی و سه‌فه‌وی و قاجاری و دواتر عێراق و
ئێران نه‌بوو، به‌ڵكو له‌سه‌ر به‌شینه‌وه‌ی داهات و باجی ئه‌م هۆزانه بووه، كه
ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له داهات بۆ خه‌زێنه‌كانیان مسۆگه‌ر ده‌كرد، چونكه بوونی له‌وه‌ڕگا
بۆ له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌هه‌ر شوێنێك هه‌بووایه، هۆزه كۆچه‌رییه‌كانی
كورد سڵیان له گه‌یشتن به‌و شوێنه نه‌ئه‌كرده‌وه.
بۆیه ئه‌و بیروڕایه ته‌سكه له مێژووی هاوچه‌رخی
كورد دا ئاوه‌ژوو ده‌بێته‌وه، كه بڕینی سنووره ده‌ستكرده‌كانی كوردستان له سه‌ده‌ی
هاوچه‌رخ دا به هۆكاری سیاسی و شۆڕشگێری هاتبێته
كایه‌وه، به‌ڵكو بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌ده‌یه له مێژووی هاوچه‌رخی كورد دا، كۆمه‌ڵی
كورده‌واری و به‌تایبه‌تی هۆزه‌كانی گوێیان به سنووره ده‌ستكرده‌كانی داگیركاری
سه‌ر كوردستان نه‌داوه، بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان و سه‌ربه‌رزی خانه‌واده‌كانیان
و پاراستنی كۆمه‌ڵی كورده‌واری له برسێتیی و نه‌بوونی نان، هه‌روه‌ها
پارێزگاریكردن له داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و خۆژینی به‌پێی چه‌مكه سه‌ره‌تاییه‌كاتی ئه‌وكات
و زانستییه‌كانی ئه‌مرۆ، چونكه ژماره‌ی ئه‌م هۆزانه زۆر بووه، كه به‌پێی
ساڵنامه‌كانی ویلایه‌تی موصڵ له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م گه‌یشتۆته
نزیكه‌ی (50،000) هه‌زار كه‌س، كه له‌سه‌رژمێریكردنی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی به
كۆچه‌رییه‌كان تۆماركراون. هۆزی جاف له چوارچێوه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌دا، به‌رده‌وام
له بڕینی سنووره ده‌ستكرده‌كان دابوو، هه‌تا دوای داگیركاری ئینگلیزه‌كان له
1918 بۆ سه‌ر كوردستانی باشوور.
هۆزی جاف:
مێژووی هۆزی
جاف، به ڕووداوی مێژوویی گه‌وره كه به‌سه‌ر هۆزه‌كه‌دا هاتوون ده‌ستپێده‌كات،
سه‌ره‌تای ئه‌م ڕووداوانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دوو سه‌رده‌می جیاواز له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م
و هه‌ژده‌هه‌م، به‌پێی گێڕانه‌وه مێژووییه‌كان، به‌تایبه‌تی له كتێبی (مێژووی
جاف- تاریخ جاف به‌زمانی فارسی) له نووسینی كه‌ریم به‌گی فه‌تاح به‌گی جافه، چه‌ند
سه‌ربوردێكی له ڕه‌چه‌ڵه‌ك و بڵاوبوونه‌وه‌ی هۆزی جاف به وڵاتی عێراق و ئێرانی
ئێستا ده‌قنووسكردووه، كه به‌كورتییه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه: دوای مۆركردنی په‌یماننامه‌ی
زه‌هاوی 1639زاینی، له‌نێوان سوڵتانی عوسمانی موڕادی چواره‌م(1612-1640) و شا صه‌فی
سه‌فه‌وی(1629-1642) هۆزی جاف به‌پێی داڕشتنه‌وه‌ی سنووری نێوانی ئیمپراتۆرییه‌تی
عوسمانی و سه‌فه‌وی، نه‌خشه‌ی سروشتی و مرۆیی كه پێشتر هه‌بوو، به‌ته‌واوی ده‌ستكاریكرا
و جافه‌كان دووكه‌رتبوون و به‌شێكیان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌وی و به‌شه‌كه‌ی
تریان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی، هه‌رچه‌نده پێشتر نه‌وه‌كانی یار ئه‌حمه‌دی
باوكه گه‌وره‌ی جافه‌كان، ناكۆكی و ململانێ له‌نێوان ئه‌وان و بنه‌ماڵه‌ی
حكومڕانی ئه‌رده‌ڵانییه‌كان سه‌ریهه‌ڵدابوو، به‌تایبه‌تی دوای كوژرانی زاهیر به‌گ
به‌ده‌ستی خان ئه‌حمه‌د خانی ئه‌رده‌ڵانی و سه‌رهه‌ڵگرتنی براكه تاهیر به‌گ بۆ
ناوچه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختی ئێستای سوریا، گیرسانه‌وه‌ی له ناوچه‌ی ساڵحییه‌ی ئه‌وكاتی
شاره‌كه‌دا، كه له‌وانه‌یه به‌شێك له كورده‌كانی شام بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌كیان
كه جاف بێت، ئه‌گه‌ر تاهیر به‌گ خاوه‌نی خێزان و كوڕ و كچی زۆر بوو بێت، یان ده‌شێت
به‌ته‌نیایی سه‌ری له گۆڕه‌كه‌یدا نابێته‌وه، كه ئه‌مه زیاتر شایانی لێكۆڵینه‌وه‌یه.
هه‌ر له‌سه‌رهه‌ڵدانی ململانێی ناوخۆیی له‌نێوان
نه‌وه‌ی یه‌كه‌می جافه‌كان و فه‌رمانڕه‌واییانی ئه‌رده‌ڵان، كه ویستوویانه سه‌ربه‌خۆیی
جافه‌كان پارێزراو بێت، ملكه‌چی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رده‌ڵانییه‌كان نه‌بوون، بۆیه
گه‌وره میره‌كانی جاف به‌ناوچه و شاره‌كانی كوردستانی باشوور بڵاوبونه‌ته‌وه،
وه‌ك: میره به‌گ له سلێمانی گیرسایه‌وه و خاوه‌نی كار و بازرگانی كردن بوو،
خانه به‌گ سه‌روكاری تیره‌كانی وه‌ڵه‌دبه‌گی له كوردستانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌رده‌ڵانیه‌كانی
گرته ده‌ست، هه‌رچه‌نده نه‌وه‌كانی زاهیر به‌گ كه پێكهاتوون له تیره‌كانی كه‌یخه‌سره‌و
به‌گی و به‌هرام به‌گی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه‌دوای كوژرانی زاهیر
به‌گ، كوڕ و نه‌وه‌كانی كه به جافی موڕادی ناسراون هاتوونه‌ته كوردستانی
باشوور، كه ئه‌وكات له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوڵتان موڕادی چواره‌می سوڵتانی عوسمانی
بووه، جافه موڕادییه‌كان نازناوێكه له سه‌رده‌می سوڵتان موڕادی چواره‌م
دروستبووه، به‌كورتییه‌كه‌ی دوو هۆكاری سه‌ره‌كی دووركه‌رتبوونه‌كه‌ی له‌سه‌ر
هۆزی جاف سه‌پاند؛ یه‌كه‌م: هۆكاری ململانێی ئیمپراتۆره به‌هێزه‌كانی خۆرهه‌ڵات
كه هۆزی جاف له توانستی مرۆیی و سه‌ربازی دانه‌بوو، به‌ره‌نگاری به‌هێزی وه‌ك
عوسمانییه‌كان و سه‌فه‌ویه‌كان بێته‌وه، ئه‌مه بۆ هۆزه‌كانی تر ڕاستتره چونكه
به ژماره‌ی مرۆیی و هۆزه‌كی زۆر كه‌متر بوون له توانستی گشتی جافه‌كان. دووه‌م:
ململانێی ناوخۆیی و كوشتنی براكان چ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات یان دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی
و كێشه ئاڵۆزه‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌نێوان هۆز و تیره و هاوخوینه‌كانی
یه‌ك هۆز و دوو هۆزدا، به‌تایبه‌تیش له‌نێوان جاف و ئه‌رده‌ڵانییه‌كان، كه ئه‌م
ڕووداوانه له‌ناو مێژووی خێڵایه‌تیی كوردستان دا به‌رده‌وام دووباره بۆته‌وه،
كه له‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسی مێژوویی ده‌زگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی
زمان له كوردستانی باشوور زۆر لاواز و كه‌مته‌رخه‌من، هه‌روه‌ها گه‌ڕان به‌دوای
ژیانێكی ئازاد و خۆبژێوی و دابینكردنی شوێنێكی ئارام بۆ هۆزه‌كه‌یان، كه ئه‌مه
خه‌سڵه‌تێكی گشتی هۆزه‌كانی كوردستانی گه‌وره بووه، به‌تایبه‌تی هۆزی جاف وه‌ك
یه‌كێ له هۆزه كۆنفیدراسیۆنه گه‌وره‌كانی كوردستان له سنوورێكی گه‌وره‌ی
لاكێشه‌یی دا له كوردستانی باشوور و خۆرهه‌ڵاتدا بڵاوبوونه‌ته‌وه، هه‌ر له
خوارووی كوردستانی باشوور تا ناوچه‌ی جوانرۆی كوردستانی خۆرهه‌ڵات، كه به مه‌ڵبه‌ندی
دێرینی جافه‌كان داده‌نرێت(جاف: 2012،28-30).
له‌گێڕانه‌وه‌یه‌كی
تری مێجه‌ر ئی. بی. سۆن له كتێبه‌كه‌ی به‌ناونیشانی(چه‌ند سه‌رنجێك ده‌رباره‌ی
هۆزه‌كانی كوردستانی خواروو) به كورته‌یه‌ك باس له مێژووی جافه‌كان ده‌كات، له‌به‌رئه‌نجامی
دروستبوونی شه‌ڕ له‌نێوان جاف و ئه‌رده‌ڵانییه‌كان، كه بۆ ساڵانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م
ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ناردنی هێز له پایته‌ختی ئه‌رده‌ڵانییه‌كان سنه
بۆ سه‌ر جوانرۆ، سه‌رۆك و سه‌ركرده و كوڕ و نه‌وه‌ی جافه‌كان كوژران و به دیل
گیران، بۆیه به‌شێكی گه‌وره‌ی جافه‌كان كه مورادی ناسراون و ژماره‌یان گه‌یشتۆته
نزیكه‌ی ده‌هه‌زار بنه‌ماڵه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م دا، په‌نایان بۆ ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانڕه‌واییانی
بابان هێنا، جافه‌كان ڕێگه‌یان پێدرا بۆ وه‌رزی هاوینان له‌ناوچه‌كانی سنووری
ئێران و پێنجوێن بمێننه‌وه، بۆ وه‌رزی زستان ناوچه‌كانی سه‌ربه‌حكومه‌تی كه‌ركوك،
بۆ وه‌رزی به‌هار و پاییزان پێده‌شته‌كانی شاره‌زوور كه سه‌ر به‌حكومه‌تی گوڵعه‌نبه‌ر
بوو، به‌شێكی تری جافه‌كان چوونه نێو گۆرانه‌كان و هه‌ندێ جار پێیان ده‌ڵێن جافه‌كانی
گۆران، به‌شی كۆتاییان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی سنه مانه‌وه و دواتر
هێدی هێدی له جافه‌كان جیابوونه‌وه، وه‌ك باباجانی و ئایناخی و ئیمامی و ده‌روێشی..هتد
به‌شێكی ئه‌مانه بۆ وه‌رزی زستان كۆچ بۆ پێده‌شته‌كانی زه‌هاو ده‌كه‌ن(سۆن: 2007،
66-68)، ئه‌م دابه‌شبوونه ئابوورییه و خۆژیاندنه‌ی جافه‌كان، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر
بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆئیكۆنۆمی جافه‌كان، ئه‌گه‌ر به پێوه‌ره‌كانی ئه‌مرۆی ئه‌م
زانسته لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت، به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌باره‌ی هێزی
كار و سه‌ربازی جافه‌كان، سه‌رسووڕمانێك دروست ده‌بێت، دوای ئه‌و ئاماژه‌ی مێجه‌ر
سۆن له ژماره‌ی جافه‌كان و ده‌نووسێت: ژماره‌ی ماڵی جافه‌كان له‌سه‌ره‌تای بیسته‌م
نزیكه‌ی (16،260) هه‌زار ماڵی نیشته‌جێ و كۆچه‌ری بووه، هه‌روه‌ها (9410) هه‌زار
پیاده‌ی چه‌كداریان هه‌بووه(سۆن: 2007، 63-64)، وه‌ك هێزێكی سه‌ربازی رێكخراو له
چوار چێوه‌ی هه‌ر تیره و لقێكی هۆزی گه‌وره‌ی جاف دا، ئه‌و كات شارێكی وه‌ك
سلێمانی دووهه‌زار ماڵ هه‌بووه، كه ژماره‌یه‌كی مامناوه‌ندی هه‌ڵبژێرین و هه‌ر
خێزانێك خاوه‌نی حه‌وت كه‌س بێت، ئه‌وا سلێمانی ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی
(14،000) هه‌زار كه‌س بووه، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌مان ژماره بۆ جافه‌كان هه‌ژمار
بكه‌ین كه تێكڕای ماڵه‌كانیان شانزه‌هه‌زار بووه، ئه‌وا ژماره‌ی جافه‌كان نزیكه‌ی
(113،820) هه‌زار كه‌س بووه، ژماره‌ییه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ر له‌ڕووی سه‌رچاوه‌ی
مرۆیی و ئابووری خیڵه‌كی ئه‌وكاتی كوردستان، هه‌رچه‌نده ئه‌و دابه‌شبوونه
مێژووییه به‌دیارده‌خات، كه كوردستانی باشوور سێ به‌شی كۆچه‌ری و به‌شێكی كه‌می
نیشته‌جێ شاره‌كان بووه، كه ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی به‌ڕاست
ده‌رده‌چێت كه له 85% دانیشتووانی
ئیمپراتۆریه‌تی ناوبراو گوندنشین و له 15% شارنشین بووه. كه ئه‌م دابه‌شبوونه
ڕۆڵ و كاریگه‌ری له دابه‌شبوونی هاوكێشه‌ی
هێزی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسی و سه‌ربازی هه‌یه، سه‌رئه‌نجام له شۆرشه‌كانی شێخ مه‌حموودی
حه‌فید له‌ماوه‌ی 1923- 1930 ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بوو.
به‌ڵام ئیدمۆندس
وه‌ك لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی ئینگلیزی زمان له بواری كوردناسی و پێشتر كاری ڕاوێژكاری
له وه‌زاره‌تی ناوخۆیی سه‌رده‌می پاشایه‌تی له عێراق كردووه، به‌مجۆره ده‌رباره‌ی
مێژووی هۆزی جاف ده‌نووسێت:"مێژووی جافه‌كانی مورادی، به‌مجۆره‌ی كه خه‌ڵكی
ناوچه‌كه له بیریانه، به كۆچ یا ڕاكردنی كه‌سێك به‌ناوی زاهیر به‌گ له‌گه‌ڵ
نزیكه‌ی سه‌د ڕه‌شماڵ له جوانڕۆوه بۆ بانیخێڵان، له ڕۆخی سیروان ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌م شوێنه دروست ئه‌و جێیه‌یه كه چیای قه‌ره‌داغی لێ به‌ره‌و ڕوبار شۆڕده‌بێته‌وه
و له‌به‌رئه‌وه ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌كانه..ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر، كه خه‌ریكی
لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنی جافه‌كانن ده‌ڵێن ئه‌وان له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی سوڵتان مورادی
چواره‌م له 1623-1640 دا هاتوونه‌ته مه‌ڵبه‌ندی ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی عوسمانییه‌كان.
مێژووی دروستی ئه‌م به‌سه‌رهاته به‌ڕای من ده‌بێته ساڵی 1772(1186 كۆچی)، واته
ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌حمه‌د پاشا حاكمی قه‌ڵاچوالان بوو. پاشا به دڵفراوانییه‌وه
پێشوازیی له زاهیر به‌گ ده‌كات؛ دوای ماوه‌یه‌ك به ڕاست یا به‌درۆ، ئه‌وی به به‌رپرسی
كۆمه‌ڵه دزی و تاڵانكردنێك ناسی كه گروپێكی چل كه‌سی ڕێگر له‌و ناوچه‌یه و
ناوچه‌كانی دوروبه‌ریدا ئه‌نجامیانده‌دا. پاشا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ژماره‌یه بێن
و خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن، زاهیر به‌گی به بارمته گرت، قادر به‌گی كوڕی زاهیر به‌گ
ئه‌و ڕێگرانه‌ی ده‌ستگیركرد، كه ئاسایشی وڵاتیان پێشێل كردبوو و ئه‌وانی كوشت، به‌ڵام
ئیتر كات بۆ ڕزگاركردنی بابی به سه‌رچووبوو و پاشای هه‌ڵه‌كه‌ر، زاهیر به‌گی كوشت
بوو. شوێنی كوشتنی ئه‌و چل ڕێگره، له نزیك بانیخێڵان بووه، كه ئه‌مرۆ به گۆڕی
(كه‌ره‌گه‌ل) ده‌ناسرێ، قه‌بری زاهیر به‌گ، له نزیك (دزی ئایش)ه: پاشا له جیاتی
ئه‌و سته‌مه‌ی كه له زاهیر به‌گی كردبوو دزی ئایشی به قادر به‌گ به‌خشی. بنه‌ماڵه
سته‌م لێكراوه‌كه‌ی زاهیر به‌گ، سه‌رۆكی جافه‌كانی مورادین و به به‌گزاده ده‌ناسرێن.
كه‌ڕه‌م و به‌خشینی پاشا، ڕێگای بۆ كۆچێكی به‌رفراوانتر كرده‌وه و سه‌رئه‌نجام
هۆزی مورادی بوو به یه‌كێك له هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده. ده هه‌زار
ڕه‌شماڵ ژماره‌یه‌كه، كه به‌گشتی هه‌موو لایه‌ك بۆ ئه‌م هۆزه‌ی له‌به‌رچاوی ده‌گرن.
به‌رله‌هاتنی زاهیر به‌گ بۆ ئه‌م ناوچه‌یه، شاره‌زوور ناوچه‌ی ژیانی چه‌ند هۆزی
تر و پێشتر شوێنی ئه‌م هۆزانه بوو: گه‌ڵاڵی، شێخ سمایلی، بێسه‌ری، چوچانی، قه‌وێڵه‌یی،
سمایل عوزێری، شینكی، كافرۆش، بڵباس، كه‌ڵهور، تیله‌كۆ، گڵباخی و مه‌نده‌می. ده‌ڵێن
چوار هۆزی یه‌كه‌میان ئه‌و جافانه بوون كه 50 ساڵ زووتر له‌وانی تر هاتوونه‌ته
ئه‌م ناوچه‌یه" (ئیدمۆندس: 2004، 183-184)، ئه‌م بۆچوونه‌ی ئیدمۆندس ده‌رباره‌ی
مێژووی هاتنی جافه‌كان بۆ كوردستانی باشوور له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی مێجه‌ر سۆن و كه‌ریم
به‌گی فه‌تاح به‌گی جاف ناكۆكه، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی كوشتنی زاهیر به‌گی جاف كه
ئه‌م دوو نوسه‌ره‌ی دوای ده‌ڵێن له‌سه‌رده‌ستی ئه‌رده‌ڵانییه‌كان بووه، ئیدمۆندس
ده‌نوسێت له‌سه‌ر ده‌ستی پاشای بابانه‌كان بووه، به‌ڵام نیشته‌جێ بوونی جافه‌كانی
مورادی، ده‌رگاییه‌كی گه‌وره‌ی به‌ڕووی جافه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رده‌لانه‌كاندا
كردۆته‌وه بۆئه‌وه‌ی بێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌كان و له ده‌شتی شاره‌زوور و
گه‌رمیان و كوێستانی كوردستانی باشوور به پانوپۆڕییه‌كی لاكێشه‌یه‌كی و نزیك له‌سنووری
باوباپیرانیان بڵاوببنه‌وه و به‌شێكیان نیشته‌جێ بن. هه‌روه‌كو ئه‌و كوردناسه
ئینگلیزه ئاماژه‌ی پێكردووه، كه هاتنی جافه‌كان بوو به یه‌كێك له هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌كان و قۆناغه‌كانی دواتر له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و به‌تایبه‌تی
سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
هه‌ر بۆیه كاربه‌ده‌ستانی ئینگلیز له‌شاری سلێمانی
و كه‌ركوك و به‌غداد به وردی چاودێری جموجۆڵه‌كانی هۆزی جافیان ئه‌كرد. له
كتێبیی (كورد تورك عه‌ره‌ب) له نووسینی ڕاوێژكاری پێشووی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێڕاق
(سیسیل جۆن ئێدمۆندس) ئاماژه به هاوسنوور بوونی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه به وڵاتی
ئێران ده‌كات، كه نزیكه‌ی 170 میل واته: 272 كیلۆمه‌تره و ده‌نووسێت:"كاتێك
هێزه‌كانی ئێمه (به‌ریتانیا 1918) ده‌ستیان به‌سه‌ر عێراقدا گرت، هێشتا جافه‌كان
به شێوه‌ی كۆنی كورده‌واری ده‌ژیان. ئه‌وان له‌لایه‌ك بنه‌ماڵه ئه‌شرافییه‌كانیان
حاكم بوو و له‌لایه‌كی تریشه‌وه (ره‌عیه‌ت) یان هه‌بوو و (كوێخا) یه‌كیان له‌سه‌ر
بوو. به‌شێك له‌و تیرانه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش نیشته‌جێ ببوون و كشتوكاڵیان ده‌كرد.
ئه‌وانی تر، واته زۆربه‌یان هێشتا خێڵ نشین مابوونه‌وه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا،
ژماره‌یه‌كی تریان ژیانی نیشته‌جێیان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام ئه‌مه‌یان پتر له ڕووی
ناچارییه‌وه بوو: یا به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتی ئاژه‌ڵه‌كانیان له ده‌ستدابوو یا
به‌هۆی شه‌ڕی عه‌شیره‌تی و په‌لاماری حكومه‌ت مه‌ڕ و ماڵاتیان تاڵانكرابوو و بۆ
دابین كردنی ژیانیان ناچاربوون ڕێگای كشتوكاڵ هه‌ڵبژێرن."(ئیدمۆندس:
2004، 186) ئه‌م نووسینه‌ی ئیدمۆندس به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واوكاره بۆ ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ی
كه خستوومانه‌ته‌ڕوو له‌سه‌ر بۆردومانكردنی هۆزه‌كانی جاف كه له‌سنوورێكی دوور و
درێژی نێوان دوو وڵاتی وه‌ك عێراق و ئێران، كه هێشتا كێشه‌ی سنوور له‌نێوان ئه‌م
دوو وڵاته و تا ئه‌مرۆ هه‌ر به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه، هه‌تا ساڵی 1928 دانپێدانانی
به حكومه‌تی عێراقی هاشمی دواخستبوو، بۆیه هاتووچۆكردنی جافه‌كان و بڕینی سنووره‌كان
چه‌ند مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یان له جافه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرد، یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی جافه‌كان له‌لایه‌ن ئێران بۆ
فشارخستنه سه‌ر حكومه‌تی عێراق و دابڕینی خاكی زیاتر بۆ سنووری وڵاتی ئێران له‌كاتی
داڕشتنه‌وه‌ی سنوور، به‌تایبه‌تی شوێن و موڵكی جافه‌كان، هه‌روه‌ها ڕێگه‌گرتن له
دووباره‌بوونه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی زه‌هاو، كه حكومه‌تی عێراق ناچار به به‌زین
له داواكارییه‌كانی بكات ده‌رحه‌ق به ڕیكخستنه‌وه‌ی سنوور یان هێشتنه‌وه‌ی
سنووری عوسمانی و سه‌فه‌وی جاران. دووه‌م: تیره‌كانی جاف كه ژماره‌ییه‌كی گه‌وره‌ی
مرۆیی و چه‌كدارییان هه‌بوو، كه‌ناسراوبوون به ئازاییه‌تی؛ نه‌وه‌ك ببنه پاڵپشتی
جووڵانه‌وه شۆڕشگێرییه‌كانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید، سێیه‌م: ئه‌م هۆزه سه‌رچاوه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی ئابووری و سامانی ئاژه‌ڵی هه‌بوو، كه به خۆ دزینه‌وه له باج دان به
حكومه‌تی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كران، چواره‌م: سه‌رمایه و داهاتی گه‌وره‌ی ئابووری
جافه‌كان، نه‌بێته پاڵپشتی بۆ هه‌ر فه‌رمانێكی شێخ مه‌حموودی حه‌فید كه دژ به
حكومه‌تی عێراق و ئینگلیز به‌كاربهێنێت، له‌هه‌مانكاتیشدا نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی
داهات بۆ ئێرانیه‌كان كه له‌كاتی گه‌یشتنی تیره‌كانی هۆزی جاف به كوێستان و هه‌وارگه‌كانیان
كه له‌ناو خاكی ئێران دابوون، باج به‌و ده‌وڵه‌ته بده‌ن. هه‌ر به‌پێی نووسینه‌كانی
ئیدمۆندس ژماره‌ی جافه ڕه‌شماڵ نشینه‌كان نزیكه‌ی 5،400 هه‌زار بوو(ئیدمۆندس:2004،
188) كه ئه‌م ژماره‌یه، قه‌باره‌ییه‌كی گه‌وره بووه، وه‌ك پێشتر شیكردنه‌وه‌ی
ته‌واومان بۆ كرد. ئه‌م ڕوونكردانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه بۆ خستنه‌ڕووی مه‌غزاكانی پشت
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه، كه هه‌مووی له (78) وشه پێكهاتووه، به‌ڵام لێكدانه‌وه‌ی
زۆری پێویسته بۆ ده‌رخستنی هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی داگیركا‌ر له‌سه‌ر كوردستان، له‌هه‌موو
ڕه‌هه‌نده‌كانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و رۆشنبیری و له‌هه‌موویشی گرینگتر
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به مۆدێلی سه‌ربازی و ده‌رخستنی ئه‌و ڕاستییه‌ی كه
له به‌ڵگه‌نامه‌دا هاتووه، كه له سه‌رده‌مانی كۆن تا ئێستا چاره‌سه‌ری سه‌ربازی
مۆدێلێكی باوه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌لای داگیركارانی كوردستان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی
كێشه‌ی كورد له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك پێویستی به
شیكردنه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ناو به‌ڵگه‌نامه‌كه هه‌یه بۆ ڕاستی و
دروستی نووسینه تۆماركراوه‌كانی نێو به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا.
له رۆژنامه‌ی
پێشكه‌وتنی سلێمانی كه له‌ماوه‌ی 29ی نیسانی1920تا 27ی ته‌مموزی 1922 له شاری سلێمانی ده‌رچووه، له ژماره (17)دا،
ده‌رباره‌ی هۆزی جاف بابه‌تێكی له ستوونیكی كورت دا بڵاوكردۆته‌وه، ئاماژه ده‌كات
كه هۆزی جافه‌كان واز له گه‌رمیان و كوێستان بهێنن؛ واته ژیانی ڕه‌وه‌ندی و
كۆچه‌ری به‌جێبهێڵن و له‌دێهات و شاره‌كان نیشته‌جێ ببن، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه بۆ
كۆنترۆڵكردنی هۆزێكی گه‌وره‌ی كورد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دووه‌می پێشبینیه‌ك ده‌خاته‌ڕوو
له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جافه‌كان به ئامرازی سه‌ربازی بۆ نیشته‌جێبوونیان و
دیاریكردنی سنوور له‌نێوان عێراق و ئێران دا، ده‌نووسێت:" جاف..وه‌ك
لێكدراوه‌ته‌وه و زانراوه عشائر جاف له دێهات دانیشن خه‌ریكی فه‌لاحه‌ت و زراعه‌تیش
ببن.واز له گه‌رمیان و كوێستان بهێنن زۆر زۆر بۆیان باشتر و چاكتره كه له‌ماندوویه‌تێی
باركردن و بارخستن رزگاربن. وبه‌كاسه و كوچه‌ك شكاوی نه‌مێننه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌باركردن
و بارخستن و ڕێگاوبان له كیسیان ده‌چێ له‌جێوه دانیشن و بۆیان بمێنیته‌وه
چاكتره ئێجگار چاكتره. له‌به‌ر ئه‌مه كه ئه‌م ئیشه ڕێك كه‌وێت و سه‌رگرێت هه‌شت
مانگ له‌مه‌وبه‌ر حاكمی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌وره به‌گ زاده و سه‌رۆك و
ماڵی جافه‌كان به‌یه‌ككه‌وتبوو ئه‌مه‌و قسه‌وباسێكی زۆریانكرد، به‌بیری هه‌موو لا
ئه‌مه‌یان به باش و چاك زانی كه‌له‌مه‌ولا جاف دانیشن له دێهاتدا خه‌ریكی ئیشی
فه‌لاحه‌ت و زراعه‌ت بن. ئه‌وانه كه له ئه‌ملاك ئه‌میریه داده‌نیشن هه‌وه‌ل
ساڵ طاپۆ یان هیچ لێ نه‌سێنرێت و دواساڵ نیوه‌یان لێ بسێنرێت. جگه له‌مانه حكومه‌ت
هه‌موو چاودێرێكیان بكات، پاره و توو و چیان پێویست بێ به قه‌رز و بیانداتێ په‌كیان
له‌سه‌ر هه‌موو یاریه‌دانێكی باش نه‌خات. له ساڵی رابوردو له‌ناو قضای كفری كن گه‌رمه‌سێراو
جاف 14 دێیان ئاواكردۆته‌وه. له شاره‌زوریش 9 ئاواییان ئاواكردۆته‌وه. له مه‌ریوانی
و بانه‌یی یش له ناحیه پێنجوێندا 14 دێیان ئاوا كردۆته‌وه".(پێشكه‌وتن،
1920. 4). دیاره به‌لای ئینگلیزه‌كان، حاكمی هه‌ڵه‌بجه، كه قائیمقام بووه، به‌لایانه‌وه
گرنگ بووه، كه كۆنترۆڵی كه‌سایه‌تیی و به‌گزاده و پیاوانی هۆزی جاف بكات، هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌مه‌شه، كه له ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا باس له قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه
ده‌كات، كه یارمه‌تی هۆزی جاف ده‌دات، كه له‌هه‌مانكاتدا خودی ناوبراو له به‌گزاده
له پێشینه‌كانی جاف بووه.
له ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا
ناوی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه هاتووه، كه ئه‌وكات (حامید به‌گی جاف) له‌ماوه‌ی
ساڵانی 1924-1932بووه، واته خودی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له نه‌وه‌كانی
بنه‌مأڵه‌ییه‌كی ناوداری هۆزی جاف، كه به حامید به‌گی جاف ناسرابوو، ئه‌و ناوی
ته‌واوی؛ عه‌بدولحه‌مید كوڕی عه‌بدولمه‌جید كوڕی عوسمان پاشا كوڕی محه‌ممه‌د پاشا
كوڕی كه‌یخه‌سره‌و به‌گی جاف، له ساڵی 1878 زاینی له شاری هه‌ڵه‌بجه له‌دایكبووه،
خوێندنی زانسته شه‌رعییه‌كانی ئاینی ئیسلامی هه‌ر له‌و شاره‌دا ته‌واو كردووه،
دوای هاتنی ئینگلیزه‌كان بۆ كوردستانی باشوور، به جێگری حاكمی سیاسی هه‌ڵه‌بجه‌یان
دامه‌زراندووه، دواتر به قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه له‌ماوه‌ی 1924 تا 1932 ده‌ستبه‌كاربووه،
دوای ڕۆیشتنی ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی سه‌رده‌می
پاشاییه‌تی عێراق له 1924، هه‌روه‌ها له ساڵی 1933 ده‌بێته قائیمقامی قه‌زای
چه‌مچه‌ماڵ، دواتر ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له خوله‌كانی
حه‌وته‌م، یانزه‌هه‌م، دوانزه‌هه‌م، سیانزه‌هه‌م و پانزه‌هه‌م، دواتر له شاری به‌غداد
نیشته‌جێ ده‌بێت و له 1988 له‌ته‌مه‌نی
سه‌د و ده ساڵیدا كۆچی دوایی ده‌كات، جه‌مال بابان نووسه‌ری كتێبی (أعلام
الكرد)دا، باس له هه‌ڵوێست و هه‌ستی خۆی به‌رامبه‌ر به حامید به‌گی جاف ده‌كات،
كاتێك به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ بووه، هه‌ندێ هه‌ڵویستی نه‌رێنی به‌رامبه‌ری
ده‌ربڕیووه، به‌ڵام كاتێك له شاری به‌غداد حامید به‌گ ده‌ناسێت، ده‌گێڕێته‌وه
كه ناوبراو به‌هیچ شێوازێكی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌خو ئه‌وه‌ی ڕابردوو به‌ڕوودا نه‌هێنامه‌وه،
به‌ڵكو وه‌ك باوك و مامێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، هه‌روه‌ها ده‌نووسێت: شه‌رمه‌نده‌ی
حامید به‌گ بووم. جه‌مال بابان له كۆتایی قسه‌كانی ده‌نووسێت: حامید به‌گی جاف
كه‌سێكی ژیر، ئارامگر، دپلۆماتێكی ڕازگر و
بێده‌نگ بوو(بابان، 2012، 163).
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه:
تیلگرام: به شفره(لاسلكی).
ژماره: سی/248.
مێژوو: 1-6-27[19]
له: ئیداره‌ی سلێمانی.
بۆ: ڕاوێژكاری {وه‌زاره‌تی}
ناوخۆ.
ئێستا هه‌موو جافه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شاره‌زوور
و قائیمقام ده‌ستی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ كردوون، هه‌واڵی ئه‌وه گه‌یشتووه كه پێشڕه‌وی
ده‌كه‌ن به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو
پێویست به ڕاگرتنی بۆمباران كردنیان بكات.
نهێنیی
ژماره: 2010/سی له‌سه‌ر 36/ئێس
ئێڵ/1 وه‌زیری ناوخۆ
به‌غداد 2ی حوزه‌یرانی 1927
بۆ:- سكرتێری خاوه‌ن شكۆی
كۆمیسیاری باڵا بۆ عێراق به‌غداد.
بیرخستنه‌وه.
بۆ زانیاری بنێره‌وه.
ئێس/ئه‌ی.ئێف. میلله‌ر.
بۆ یاریده‌ده‌ری ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی
ناوخۆ.
سه‌رچاوه‌كان:
یه‌كه‌م: به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاونه‌كراوه به‌زمانی
ئینگلیزی:
1-به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئیداره‌ی سلێمانی بۆ وه‌زاره‌تی
ناوخۆ عێراق له 1927دا، له خانه‌ی كتێب و به‌ڵگه‌نامه‌یی نیشتمانیی-به‌غداد پارێزراوه.
دووه‌م: كتێب به زمانی كوردی:
1-ئیدمۆندس، سیسیل جۆن(2004): كورد تورك عه‌ره‌ب، وه‌رگێڕانی:
حامید گه‌وهه‌ر، چ2، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس. هه‌ولێر.
2-سۆن، مێجه‌ر ئی.بی(2007): چه‌ند سه‌رنجێك ده‌رباره‌ی
هۆزه‌كانی كوردستانی خواروو، وه‌رگێڕانی: نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا، له بڵاوكراوه‌كانی
بنكه‌ی ژین بۆ بووژاندنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری به‌ڵگه‌نامه‌یی و ڕۆژنامه‌وانی كوردی،
سلێمانی.
سێیه‌م: كتێب به زمانی فارسی:
1-جاف، كریم بیگ فتاح بیگ(2012): تاریخ جاف، ترجمه و
حواشی و تعلیقات: دكتر محمد علی سلطانی، انتشارات اراس، أربیل.
چواره‌م: فه‌رهه‌نگ به زمانی عه‌ره‌بی:
1-جمال بابان(2012): أعلام الكرد، ج1، دار اراس للطباعة
والنشر، ط2، أربیل.
پێنجه‌م: رۆژنامه و گۆڤار به زمانی كوردی:
1-پیشكوتن سلیمانی(رۆژنامه): ژماره(17)، رۆژ پێنجشه‌ممه،
19 ئۆگست 1920.
*مامۆستا له به‌شی مێژوو-فاكه‌ڵتیی ئاداب-زانكۆی سۆران.
Comments
Post a Comment