ناحیه‌ی باڵه‌ك (باڵه‌كایه‌تیی) له نه‌خشه‌یه‌كی ئیمپراتۆریای عوسمانی‌دا
د. موحه‌ممه‌د گه‌ڵاڵه‌یی*
باڵه‌كایه‌تیی؛
ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی گه‌وره‌ی باشووری كوردستانه، له ئیمپراتۆریای عوسمانی
پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مێژوویی هه‌بووه، به تایبه‌تی ناوه‌ندی كارگێڕی و سنوورییه‌كانی
وه‌ك: ڕایه‌ت و گه‌ڵاڵه..له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوسنووی ئیمپراتۆریای سه‌فه‌وی جاران و
دواتر ده‌وڵه‌تی قاجاری بووه، بۆیه له نه‌خشه‌یه‌كی ئیمپراتۆریای عوسمانی
زانیاری نوێ له سه‌ر هه‌ندێك لایه‌نی ژیاری، شێوه‌ی زه‌وییه‌كه‌ی و كارگێڕی و
ناوی چه‌ند گوندێكی ئاماژه‌ی ته‌واویان پێكراوه، بۆیه به كورتی زانیارییه‌كان
ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
مێژووی
نه‌خشه‌كه: هیچ مێژووییه‌ك له سه‌ر نه‌خشه‌كه نییه، به‌ڵام به‌پێی دابه‌شبوونی
كارگێڕی مێژوویی بێت، نه‌خشه‌كه بۆ ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1879-1893ز ده‌گه‌ڕێته‌وه،
ئه‌مه‌ش له به‌ر دوو هۆكار. یه‌كه‌م: تا ناوه‌ڕاستی ساڵانی 1880ز گوندی (ڕایا‌ت)
یان (ڕایه‌ت: له باڵه‌كایه‌تی به‌مشێوه‌یه گۆده‌كرێ) ناوه‌ندی ناحیه‌ی باڵه‌ك(باڵه‌كایه‌تی)بووه
له قه‌زای ڕواندز، به‌ڵام له دوای ساڵی 1887ز ناوه‌ندی كارگێڕی باڵه‌كایه‌تیی بۆ
گوندی (گه‌ڵاڵه) ده‌گوێزرێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای گه‌یشتنی هێڵی ته‌له‌گراف له كه‌ركوك-كۆیه-ڕانیه
ئینجا بۆ (گه‌ڵاڵه) و دابینكردنی قۆناغی حكومه‌ت، شایانی باسه؛ باپیره‌م (حاجی
مه‌لا برایمی ئه‌حمه‌د ئاغای میر حه‌مه‌دی گه‌ڵاڵێ) ده‌ییگێڕایه‌وه، كه باوكی (ئه‌حمه‌د
ئاغای میر حه‌مه‌دی) نامەی به زمانی توركی-عوسمانی له ڕێگه‌ی ته‌له‌گرافه‌وه بۆ كاربه‌ده‌ستانی حكومی له ڕواندزێ (ناوه‌ندی قه‌زا) و مووسڵێ (ناوه‌ندی
ویلایه‌ت) ناردووە. دووه‌م: تا ساڵی 1893ز زاراوه‌ی سه‌نجه‌قی شاره‌زوور له
كارگێڕی عوسمانی به كارهێنراوه، له‌م نه‌خشه‌یه‌شدا هه‌مان زاراوه‌ی كارگێڕی به‌كارهێنراوه،
بۆیه مێژووی ئه‌م نه‌خشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1879-1893ز.
باری
كارگێڕی: ناحیه‌ی باڵه‌ك (باڵه‌كایه‌تیی) له چوارچێوه‌ی قه‌زای ڕواندز دابووه،
قه‌زای ڕواندزیش یه‌كێك له قه‌زاكانی سه‌نجه‌قی شاره‌زوور كه مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی
شاری كه‌ركوك بووه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ویلایه‌تی مووسڵدا له ماوه‌ی ساڵانی
1879-1918ز، له پێشتریشدا باڵه‌كایه‌تیی هه‌ر ناحییه‌ك بووه له چوارچێوه‌ی سه‌نجه‌قی
ڕواندز له ئه‌یاله‌تی شاره‌زوور دواتریش ئه‌یاله‌تی به‌غدا له‌گه‌ڵ شاره‌زوور له
ماوه‌ی ساڵانی 1849-1879ز.
باری
تۆپۆگرافیا (زانستی ڕووخساری زه‌وی) باڵه‌كایه‌تیی له‌م نه‌خشه‌یه‌دا:
له‌م
نه‌خشه‌یه‌دا چیاكانی كۆدۆ، به‌ردوناز و مێرگه‌سیر هه‌تا قه‌ندیلی بچووك و گه‌وره‌ش
ئاماژه‌یان پێكراوه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه مه‌حالی سه‌كران تۆماركراوه،
كه‌واته: له ڕووی مێژووییه‌وه ناشناڵ پاڕكی سه‌كران كه له لایه‌نی
تۆپۆگرافیاوه ئاماژه‌ی پێكراوه، مێژووییه‌كی 150 ساڵه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌ش
لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتری پێویسته..!
گونده‌كانی
باڵه‌كایه‌تیی: له‌م نه‌خشه‌یه‌دا ئاماژه به‌ناوی چه‌ند گوندێكی باڵه‌كایه‌تیی
كراوه، وه‌ك: دێڵزه(دووجارنووسراوه)، دواتر ده‌ربه‌ند، ڕایه‌ت(رایت)،
دارالامان(زینوێ و خه‌لان)، هه‌روه‌ها ئاماژه به گۆڕی پیرۆزی شێخ موحه‌ممه‌د
باڵه‌ك كراوه.
به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی نه‌خشه‌كه، ناوی زۆر شوێنی وه‌ك شار، گوند، چیا، ده‌شت و دارستان و ڕووباری
تۆماركردووه له باشوور و خۆرهه‌ڵات و باكووری كوردستان، ئه‌مه بێجگه له
ئاماژه‌كردن به یه‌كه كارگێڕییه‌كان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه نه‌خشه‌كه
جه‌ختی زۆری له شار و ناوچه‌ی (سه‌رده‌شت)ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان كردۆته‌وه، كه
زۆر به وردی ناوی هه‌موو گوند و ناوچه و عه‌شیره‌ته‌كانی نووسیووه، ئه‌مه
بێجگه‌له ئاماژه‌كردن به وڵاتی بانه، موكریان و مه‌هاباد و شنۆ و برادۆست و شه‌مدینان
له باشوور و خۆرهه‌ڵات و باكووری
كوردستان.
*مامۆستا
له زانكۆی سۆران.
سه‌رچاوه‌ی نه‌خشه‌كه: الدار السلطانیة ومتصفح الوثائق العثمانیة.
Comments
Post a Comment