دوو عیبره‌ت له شۆڕشی ئه‌مه‌ریكا
له ماوه‌ی 1776-1783 شۆرشی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا دژ به ئیمپراتۆرییه‌تی به‌ریتانی به‌رده‌وامی هه‌بوو، له ڕێكه‌وتننامه‌ی پاریس، به‌ریتانیا ئاشتی قه‌بوڵ كرد و كه پێش دوو ساڵ پارله‌مانی به‌ریتانیا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نابوو، به‌ڵام پاشا جۆرجی به‌ریتانیا قه‌بوڵی نه‌ده‌كرد، دوای هه‌شت ساڵ شه‌ڕێكی خوێناوی له چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م دا، ئه‌مه‌ریكا به‌پاڵپشتی سێزده ویلایه‌ته‌كه‌ی باكوور به سه‌رۆكایه‌تیی جۆرج واشینگتۆن و هاوكاره سه‌ربازیی و مادییه‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی فه‌ره‌نسی شۆڕشی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وت، به‌ڵام له كۆتایی شۆڕشه‌كه‌دا، دوو عیبره‌تی گرنگ هه‌یه له گوێزانه‌وه‌یان بۆ ئه‌زموونی شۆڕشه‌كانی دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئه‌مه‌ریكیه‌كان و تا ڕۆژانی ئێستا هه‌ر گرنگه:
له شۆڕشی ئه‌مه‌ریكادا ئه‌م وته‌یه هه‌یه: شۆڕشه‌كان
بۆ دوو به‌شی سه‌ره‌كی دابه‌شده‌كرێن:
یه‌كه‌میان: یه‌كه‌مجار پێویسته ڕێچكه كۆن و ته‌قلیدیه‌كان
بۆ ژیانكردن تێكبشكێنی.
دووه‌میان: له پاش ئه‌م تێكشكاندنه‌ی یه‌كه‌م، پێویسته
ڕێچكه‌یه‌كی نوێ بۆ ژیانكردن بنیاتبنێیه‌وه..!
ئه‌مه‌ریكییه‌كان، حاڵه‌تی په‌رته‌وازه‌ی خاك و
دابه‌شبوونی قووڵی چینایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕژێمی كۆیله‌داری ویلایه‌ته‌كانی
هه‌بوو، سوپایه‌كی یه‌كگرتووی نه‌بوو، دوای دوانزه ساڵ له شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی هه‌وڵی
نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووریان دا، دراوی نیشتمانی نه‌بوو، دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا
كه‌س باجی نه‌ده‌دا، حكومه‌تی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ژێر قه‌رزه‌كانی ئیسپانیا و
هۆڵاندا و فه‌ره‌نسا ده‌یناڵاند و كۆنگرێس نه‌یده‌زانی چۆن قه‌رزه‌كانی بداته‌وه، هه‌ر ویلایه‌تێك جۆرێك له دراوی خۆی
دروستكردبوو، ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی هه‌زاران هه‌زاران ئه‌مه‌ریكی كه لایه‌نگری به‌ریتانییه‌كان
بوون، ئاواره‌ی كه‌نه‌دا و به‌ریتانیا بوون، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كاتی شۆڕشی
سه‌ربه‌خۆیی دا لایه‌نگری به‌ریتانیا بوون و یارمه‌تیان دابوو، بۆیه له
گفتوگۆكانی پاریس، ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌برده سه‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م
ئاوارانه، هه‌ر چه‌نده به‌ریتانیه‌كان پێداگیرییه‌كی زۆریان كرد، به‌ڵام بێ ئه‌نجام
مایه‌وه.
ئه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان چیان كرد، ئه‌وان وانه‌ی
یه‌كه‌میان به خوێن قوربانیان بۆ دابوو، بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ربازبوونیان له ده‌سه‌ڵاتی
ڕووتێنه‌ره‌وه‌ی ئینگلیز به‌تایبه‌تی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م باجه‌كانی له‌سه‌ر
كه‌لوپه‌لێك به چه‌ندان جار زیاد كردبوو، ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیزیان له ئه‌مه‌ریكا
دوورخسته‌وه، ڕێچكه كۆنه‌كه‌ی ژیانیان تێك‌شكاند و شۆڕشێكی سه‌رانسه‌ریان له دژی
به‌ریتانییه‌كان به‌رپاكرد و له یارمه‌تی وه‌رگرتنی مادی و سه‌ربازی دووژمنه
كلاسیكیه‌كانی ئینگلیز خۆیان بێ به‌ش نه‌كرد.
بۆیه له‌مه‌دا
سه‌ركه‌وتن، یه‌كه‌م هه‌نگاویان نا بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی
ژیان و حكومداری و سوپا و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌مه‌ریكا و دامه‌زراندنی
دامه‌زراوه فیدڕاڵیه‌كان، كه ئه‌مه پێویست بوو ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئه‌نجامی بده‌ن،
بۆ بنیاتنانی ژیانێكی نوێ و ڕێچكه‌یه‌كی
نوێیان له ژیانكردنێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ هاوڵاتییه‌كانیان دابین بكه‌ن، كه ئه‌مه
له به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا له 4ی ته‌مموزی 1776 سه‌رچاوه‌ی
گرتبو، كه نووسراوه: هه‌موو هاوڵاتیان وه‌ك یه‌ك مافیان پارێزراوه، هه‌موو كه‌سێك
مافی ژیان و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی هه‌یه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌یتوانی ئه‌م مافانه(ژیان-ئازادی-خۆشگوزه‌رانی)
به‌هاوڵاتیه‌كانی ببه‌خشێت، ئه‌وا خه‌ڵكان ده‌توانن حكومه‌تیكی نوێ بۆ خۆیان دروست
بكه‌ن.
ئه‌م به‌سه‌نته‌ركردنه‌ی هاوڵاتی و مافه‌كانی
هێزێكی نموونه‌یی به‌تایبه‌تی له به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌م هێزه له‌ده‌ره‌وه‌ی
سنووره‌كانی به‌خشتی كه زۆر كاریگه‌ری هه‌بێت له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا، له‌شه‌ڕی
یه‌كه‌می جیهانی پاڵپشتی دارایی وڵاتانی هاوپه‌یمانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و
ئیتاڵیا و هتد.. وه‌ك قه‌رز پێدان كرد، كه توانی ئیمپراتۆرییه‌تی ئه‌ڵمانیی،
عوسمانی و نه‌مسا-مه‌جه‌ر هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كه سێ ئیمپۆاتۆریه‌تی به‌هێزی
خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی دونیا بوون، سه‌ره‌ڕای سروشتی ئیمپراتۆریه‌تیه‌كان، له‌ماوه‌ی
شه‌ڕی دووه‌می جیهانی خۆی هاته نێو مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌وه، كه توانی
ئیمپراتۆریه‌تی ژاپۆنی و ئیتاڵی و ئه‌ڵمانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و له له‌كۆتا ده‌یه‌ی
سه‌ده‌ی بیسته‌م دا، ئیمپراتۆریه‌تی (بلۆكی) سۆڤیه‌تی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاند، هه‌روه‌ها
ئیمپراتۆرییه‌تی به‌ریتانیا له‌هه‌مبه‌ر هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكیه‌كان له ئاوچۆوه،
ئه‌مه بێجگه له‌و ده‌وڵه‌ت و شاهه‌نشاهانه‌ی كه له‌سه‌ده‌ی ڕابردوو و ئه‌مرۆماندا
پشتی لێوه‌رگه‌ڕاندن وه‌ك: شای ئێران، حوسنی موباره‌ك..هتد.
ئه‌مه‌ریكیه‌كان ڕێچكه‌ی ژیانی كۆنی خۆیان
تێك‌شكاند و ڕێكچه‌یه‌كی نوێیان بۆ ژیانكردن داهێنا، كه ئێستا له باڵاده‌ستی
جیهاندا له ئابووری و سیاسیه‌ت دا یه‌كه‌من، ئه‌وكاته‌ی ئه‌وان شۆڕشیانكرد، له
دۆڵی فۆرجی نزیك له شاری فیلادیفیا له لای ڕووباری سكوڵكه‌ڵ له زستانێكی تۆقێنه‌ردا
به‌ده‌ستی سوپای ئینگلیز شكستیان خواردبوو، شانزه‌هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی هه‌بوون،
ته‌نها سێ هه‌زار كه‌س مانه‌وه، نیوه‌یان له‌تاو سه‌رما و نه‌بوونی نان ڕایان
كرد، به‌شێكیشی مردن به‌هۆی برسێتیی و نه‌خۆشییه‌وه، بۆیه جۆرج واشینگتۆن و سه‌ربازه‌كانی
وره‌یان دانه‌به‌زی و مانه‌وه و هه‌ڵسانه‌وه‌ی شۆڕ‌شیان جۆشدایه‌وه و سه‌ركه‌وتنی
یه‌كجاره‌كیان كرده ئامانج، به‌ڵام كه وڵات ئازاد بوو، ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات دا نه‌گرت، تاوه‌كو ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا نووسرایه‌وه، ئه‌وكاتیش به
زۆر جۆرج واشینگتۆن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای قه‌بوڵ كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆتی: ئه‌گه‌ر
من سه‌رۆكێكی خراپ بم، ئه‌و شۆڕش و خه‌باته‌ی كردوومه، وا ده‌كه‌وێته‌وه له‌لای
خه‌ڵك هیچم نه‌كردووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا خه‌ڵك به ڕای چاكه باسمبكات
له هه‌موو شتێك گرنگتره به‌لای منه‌وه، ئه‌وه بێجگه‌له‌وه‌ی كه گۆتی باوك و
براكانم له ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵییدا مردوون، منیش په‌نجا و پێنج ساڵم، ئه‌گه‌ر من
بمرم ئه‌وا بۆ وڵاته‌كه‌م كێشه ده‌نێمه‌وه.
بۆیه جۆرج واشینگتۆن ڕێچكه كۆنه‌كه‌ی كه به‌ریتانیه‌كان
له‌سه‌ر ده‌ڕۆیشتن له ئابووری و سیاسیه‌تكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مه‌ریكا به
شۆڕش و به‌خوێنی لاوه‌كانی تێك‌شكاند، هه‌ر به ئیڕاده و زانایی و دانایی خۆی
ڕێچكه‌یه‌كی نوێی بۆ ژیانكردنی ئه‌مه‌ریكیه‌كان بنیاتنا، ئێمه‌یش ده‌توانین له یه‌كچوونه‌كانمان
بۆ مێژوو دابنێین، كرداره له‌یه‌كنه‌چوونه‌كانیشمان وه‌ك عیبره‌تیكی مێژوویی
سوودی لێوه‌ربگرین، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌نی ئێمه‌وه، كه هێشتا ئه‌و فه‌رهه‌نگه
به‌ته‌واوی به ڕه‌گه‌كانی ده‌وڵه‌تدا قووڵنه‌بۆته‌وه. جا ئه‌گه‌ر عیبره‌تیش وه‌رنه‌گرین
هه‌ر ئه‌وه‌یه چاره‌نووسمان كه به‌رده‌وام له ژێر ده‌ستی زلهێزه‌كان ده‌چه‌وسێنیه‌وه
و بۆ هه‌ر ئه‌و چاره‌نووسه دووباره‌ی ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان بۆ
خۆمان به‌ڕه‌وا ببینین..! ئه‌رێ كوردینه كاتی ده‌ستپێكردن بۆ به‌ره‌و ئامانجی به‌دیهێنانی
ژیانێكی وه‌ك یه‌كی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیه‌كانمان
نه‌هاتووه.. كه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه له پێش دروستبوونی
ده‌وڵه‌ت دا؟
Comments
Post a Comment