ماڵوێرانی؛ 504 ساڵه‌ی كورد
محه‌ممه‌د
گه‌ڵاڵه‌یی
شه‌ڕی
چاڵدێران له 23ی ئابی 1514دا، كه له‌نێوان ئیمپراتۆریای عوسمانی و ئیمپراتۆریای
سه‌فه‌وی له سه‌ر خاكی كوردستان له‌ناوچه‌ی باكووری خۆرئاوای گۆلی ورمێ ڕووبه‌ڕووی
یه‌كتربوونه‌وه و شه‌ڕێكی به‌ناو و ده‌نگی مێژوویی-ناوچه‌یی تێیدا به‌رپابوو،
ژماره‌ی هێزی به‌شدار بووی هه‌ر دوولایه‌ن له‌م شه‌ڕه گه‌وره‌یه‌دا به نزیكه‌ی
100،000 هه‌زار سه‌رباز تا 280،000 هه‌زار سه‌رباز خه‌مڵینراوه، به‌ڵام به‌ڕای
من، وه‌ك بۆچوونیك ژماره‌ی یه‌كه‌م له ڕاستی نزیكتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌ی
كوژراوانی هه‌ردوولا گه‌یشته نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌س..!
ئیمپراتۆریای سه‌فه‌وی شكستی خوارد كه نزیكه‌ی
هه‌شت فه‌رمانده‌ی به‌رز سه‌ركردایه‌تییان ده‌كرد، كه شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی له‌سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌و فه‌رماندانه‌دا دابوو، ئیمپراتۆریای عوسمانی سوڵتان سه‌لیم و حه‌سه‌ن پاشا
فه‌رمانده‌یی هێزی عوسمانییان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مه به‌ته‌واوی له ئازایه‌تیی و
هونه‌ری بردنه‌وه‌ی شه‌ڕێكی ئاوا گه‌وره و چاره‌نووسساز نه‌بوو، به‌ڵكو عوسمانییه‌كان
له ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵات شكستیان هێنابوو، به‌ڵام به پاڵپشتی هۆزه
كوردییه‌كان و میری میرنشینه فریودراوه‌كانی كورد، هێزی عوسمانیان به‌سه‌ر سه‌فه‌وییه‌كان
سه‌رخست، به‌ڵام پادداشتی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه، دابه‌شكردنی كوردستان بوو
له‌سه‌ر ئاستی خاك، دانیشتوان، گۆڕینی سروشتی دانیشتووان، چاندنی ئاژاوه‌ی دووبه‌ره‌كی
له‌نێوان هۆز و میرنشینه‌كان و دزین و تاڵانكردنی سامانی كوردستان به‌گشتی كه تا
ئه‌مرۆ به‌رده‌وامه.
جا
لۆژیك ئه‌وه‌یه، به‌هه‌مانشێوه ئه‌گه‌ر كورد هه‌مویشی به‌ته‌واوی یارمه‌تی سه‌فه‌وییه‌كانی
دابوایه و به‌سه‌ر عوسمانییه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستبهێنایه، ئه‌وا هه‌ر هه‌مان
شت ده‌بوو، به‌ڵكو خراپتریش..!؟
عیبره‌ت له مێژوو وه‌رگرتن دایه، تۆی تاكی
كورد قه‌ت دڵت به دوژمنه‌كانت خۆش نه‌بێت، ئه‌ویان له‌م چاكتره، یان ئه‌میان له‌و
چاكتره، دۆش هه‌ر برای كه‌شكێیه.
لێره‌وه سنووره‌كانی كوردستان دانران و خاكی
كوردستان له نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وی دابه‌شكرا به‌بێ ویستی كورد و گه‌ڕانه‌وه
بۆی، له‌وێ ڕۆژێ ماڵوێرانی ڕووی له كوردستان كرد، هه‌موو ده‌رد و به‌ڵایه‌كیش له
سنووره‌كانه‌وه دێته ناوه‌وه‌ی كوردستان.
تا
پاشماوه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و كولتووری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی و په‌روه‌رده‌یی
ئه‌م دوو ئیمپراتۆرییه‌ته له‌سه‌ر خاكی كوردستان بمێننه‌وه و هه‌تا دراوسێیش بن
و به‌رده‌وامیان هه‌بێت، هه‌ر ئه‌و قه‌وانه‌یه كه ده‌بێ هه‌موو ڕۆژێ به گوێی
كوردی دابده‌نه‌وه، له 1514 تا ئه‌مرۆ كه 2018 یه، ڕێك 504 ساڵ ده‌كات، ئه‌م
بارودۆخه هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌یه.
Comments
Post a Comment